ئەفسەرێك کە بەرپرسی بە دۆکیومێنتکردنی وێنەکان بوو بۆ ئاژانسی ئەعماقی میدیایی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژراوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشیدا لە موسڵ، وەزارەتی بەرگری عێراق دوشەممە (12 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کە بەرپرسەکە لەلایەن فەوجی 8ی فیرقەی 9وە کوژراوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی گرتنەوەی پارێزگای نەینەوا لە دەستی داعش، و سێ کامێراش دەستیان بەسەردا گیراوە.
راگەیەندراوەکە وتی: "تیرۆرستەکە ئۆپەراسیۆنەکانی داعشی تۆماردەکرد لە موسڵ و وێنەکانی سەر کامێراکان دراون بە دەزگاکانی ئاسایش و زانیاری بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەو ئەندامانەی کە ماون و لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتون."