هه‌واڵه‌كانی عێراق

بە نزیکبونەوەی هێرشەکان داعش زیاتر چنگ لە رەققەی سوریا گیردەکات

دانیشتوانی رەققەی سوریا دەڵێن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەوڵدەدات زیاتر چنگ لە شارەکە گیربکات بە نزیکبونەوەی هاوپەیمانان، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتیان قاوەخانەکانی ئەنتەرنێت داخراون، قەدەغەی هاتوچۆ خراوەتەگەڕ و خاڵی پشکنینی نوێ دانراوە لەوەتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانکردوە بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ گرتنەوەی شارەکە لە 5 تشرینی دووەمەوە.

دانیشتوان دەڵێن لەو کاتەوە داعش هەوڵیداوە شارەکە لە جیهانی دەرەوە داببڕێت، قەدەغەی بەسەر میدیادا سەپاندوە لە شارێکدا کە دانیشتوانی زیاتر لە 300,000 کەسن.

لەڕێگەی گروپی چالاکوانانی رەققە بەبێدەنگی سەردەبڕدرێت، ئاژانسی فرانس پرێس پەیوەندی بە زۆر کەسەوە کرد لەناو رەققەدا کە وەسفی دۆخەکەیان کرد وەك زیادبونی تێکچونی دەروونی لەنێو سەرکردەکانی داعشدا.

دانیشتویەك وتی هەر گفتوگۆیەك دەربارەی شکستەکانی داعش دەکرێت ببێتە هۆی دەستگیرکردن تەنانەت لەسێدارەدانیش.

وتیشی لەهەمانکاتدا داعش شەپۆلێك لە پروپاگەندەی سەرکەوتن بڵاودەکاتەوە.

چالاکوانێکی دەرەوەی شارەکە ئەبو محەمەد وتی دەمێکە رێ لە خەڵکی گیراوە بەبێ مۆڵەتی داعش لە رەققە بچنە دەرەوە، بەڵام لەم چەند مانگەی دواییدا هەر ئەستەم بووە.

وتی زۆر دانیشتو دەیانەوێت هەڵبێن، "بەڵام گەر بە پلانەکانیان بزانرێت، دەسگیرکراون و پارەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و ئەو قاچاخچیانەش کە یارمەتیان دەدەن لەسێدارە دەدرێن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500