قوتابخانەکان دوبارە کرانەوە لە گەیارەی باشوری موسڵ، کە یەکەم شاری پارێزگای نەینەوا بوو ئازادکرا لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی پەروەدەی عێراق سێشەممە (15 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وەزیری پەروەردە، محەمەد ئیقبال، لە راگەیەندراوێکدا وتی: "ساڵی خوێندن بە سەرکەوتویی دەستیپێکرد لە شاری ئازادکراوی گەیارە."
ئیقبال وتی: "دەستپێکردنەوەی پۆلەکان پەیامی بەردەوام بوون دەگەیەنێت بۆ رۆیشتن بەرەو رێگای زانیاری، و پەیامێکی هیوابەخشە بۆ سەرکەوتن کە چاوەڕێی پارێزگا خۆشەویستەکەمان دەکات."
هەروەها وتی کە ئەمە پەیامێكە بۆ "ویستیکی بەهێز بۆ سەرکەوتن بەسەر نەزانی و دواکەوتن لە رێگەی زانستەوە."