هه‌واڵه‌كانی عێراق

هۆڵەندا: روخانی داعش دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لە ناوخۆدا

ئەگەر "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) شکستی پێبهێنرێت لە عێراق و سوریا، دەکرێت چەکداری توندڕەوی زیاتر بگەڕێنەوە هۆڵەندا، کەئەمەش هەڕەشەی هێرشی تیرۆرستی زیاتر دەکات، ئاژانسی دژە-تیرۆری هۆڵەندی دووشەممە (14 تشرینی دووەم) هۆشداریی دا.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس ئاژانسەکە لە دوایین [راپۆرتی] "خەمڵاندنی هەڕەشەی تیرۆرزم"دا رایگەیاندوە: "ژمارەی چەکدارە جیهادییە گەڕاوەکان زیاد دەکات ئەگەر 'خەلافەت' لەڕوی سەربازییەوە شكستی پێبهێنرێت یان بڕوخێت."

رایگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری گەڕاوەکان ئەگەری زۆرە بزوتنەوەی جیهادی بەهێزبکات لەنێو هۆڵەندادا، بۆیە هەڕەشەی ئەم گروپانەش زیاتر دەکات."

نزیکەی 270 کەسی هۆڵەندی رۆیشتون بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە، و نزیکەی 40 چەکدار لە شەڕی سوریا و عێراق گەڕاونەتەوە.

راپۆرتەکە رایگەیاند باری هەنوکەی "هەڕەشەی بەرجەستە"، کە بۆ هێرشی تیرۆرستی لە هۆڵەندا لەئارادایە، دەهێڵرێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500