هه‌واڵه‌كانی عێراق

هۆڵەندا داوای پشتگیری دەکات بۆ داتابەیسی تاوانی جەنگی سوریا

بەرپرسانی هۆڵەندی پێنجشەممە (9 ئازار) داوایان لە وڵاتان کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ دروستکردنی داتابەیسێك (بانکی زانیاری) بۆئەوەی کە گوایە تاوانەکانی جەنگن لە سوریا، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئەو بەڵگەنامانەی پەنابەران و لێکۆڵەرەوەکان بە قاچاغ هێناویانن بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بێرت کۆیندەرس لە کۆنفرانسێکدا کە زیاتر لە 150 شارەزا و دیپلۆماتکار ئامادەی بوون، وتی: "ئێمە بە ملیۆن لاپەڕە و گیگابایت بەڵگەمان لایە و چاوەڕوانی چەند ملیۆنێکی دیکەشین."

ناوبراو بە دەنگێکئ پڕهیواوە وتی: "ئێمە دەتوانین ئەم بەڵگانە بەکاربێنین بۆ دروستکردنی ئەو کەیسانەی کە جـێگای پرسیاریان تیادا نابێتەوە لە دژی ئەو کەسانەی کە تاوانبارن بە ئەنجامادانی خراپترین لەو تاوانانەی کە وێناناکرێن."

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کانونی یەکەمی (پارساڵ) بڕیاری دا لەسەر دانانی میکانیزمێك بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تاوانەکانی جەنگ لە سوریا، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ دادگایکردنی ئەوانەی بەرپرسن لە وێرانکاریەکانی ئەو جەنگە.

هۆڵەندا بڕیاریداوە بە بەخشینی شارەزایی و زیاتر لە 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەگەڕخستنی داتابەیسەکە.

داتابەیسەکە ئامانجی بەرەوپێشبردنی کارەکانی میکانیزمی جیهانی سەربەخۆ و بێلایەنە بۆ سوریایە لە جنێف، کە لەژێر چاودێری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان کار دەکات. میکانیزمەکە بۆ ساڵی یەکەمی کارەکانی نزیکەی 13 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێویستە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500