ئەندامی قاعیدە کە خاوەنی پەیوەندی بوو لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای گروپەکە مانگی پێشوو لە هێرشێکی ئاسمانی لە سوریادا کوژرا، پنتاگۆن چوارشەممە (2 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بەگوێرەی وتەبێژی پنتاگۆن نەقیبی دەریایی جێف دەیڤس، هێرشی ئاسمانی 17 تشرینی یەکەم نزیك ئیدلیب حەیدەر کرکانی کوشت، کە "بەنیازبوو پلان بۆ ئەنجامدانی هێرش دابنێت لەدژی خۆرئاوا".
دەیڤس وتی: "ئەو ئەندامێکی بەئەزمونی قاعیدە بوو لە سوریا. پەیوەندی بە سەرکردایەتی باڵای قاعیدەوە هەبوو، لەنێویاندا ئوسامە بن لادن خۆی؛ هەروەها پلاندانەری باڵای هێرشە تیرۆرستییە دەرەکییەکانی قاعیدە بوو لە سوریا."