هه‌واڵه‌كانی عێراق

یونیسێف: 22 منداڵ کوژران لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر خوێندنگەیەکی سوری

ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کرانە سەر خوێندنگەیەك لە پارێزگای ئیدلیبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا 22 منداڵ و شەش مامۆستای کوشت، ئاژانسی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان، یونیسێف، چوارشەممە (26 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

بەڕێوبەری یونیسێف، ئەنتۆنی لەیك، وتی: "ئەمە تراژیدیایە. کارەساتە. ئەگەر بەمەبەستیش بووبێت، ئەوە تاوانی جەنگە".

روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکان شەش هێرشیان لە گوندی حاس کردوە، لەنێویاندا بۆ سەر بینای خوێندنگەیەك.

لەیك وتی بینای خوێندنگەکە "بەردەوام هێرشیدەکرایە سەر"، وتیشی رەنگە کوشندەترین هێرش بووبێت بۆ سەر خوێندنگایەك لە سەرەتای شەڕەکەوە پێنج ساڵ لەمەوبەر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500