سێ هێرشی تیرۆریستی لەڕێگەی بۆمبی دهستكردهوه پوچەڵکرانەوە لە بەغدا، وەزارەتی بەرگری پێنجشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعن مەعەن، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق بەرپەرچی چەند هێرشێکی تیرۆرستییان دایەوە لەڕێگەی بۆمبی دهستكردهوه، لەنێویاندا یەکێك کە لە نزیك خوێندنگەیەك چێندرابوو، دوانیش لە نزیك دوکانێکی سەوزەفرۆشی لە رۆژئاوا و باشوری بەغدا."
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامدران دوایئەوەی دانیشتوانی نێوخۆیی زانیارییان لەبارەی یەکێك لە بۆمبە دەستكردەکانهوه دا و مەفرەزەیەکی پۆلیس دوو بۆمبەکەی تری دۆزییەوە."
ههروهها وتی چوار گومانلێکراو و تیرۆرستێکی داواکراویش دەستگیرکران لەهەمان ئۆپەراسیۆندا.