هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق بیرەنەوتییەکانی باشوری موسڵ دەگرێتەوە

هێزەکانی عێراق 56 بیرە نەوتیان لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە لە باشوری موسڵ، فەرماندەیەکی سەربازیی سێشەممە (18 تشرینی یەکەم) وتی.

وتەبێژی فیرقەی 5ی سوپا عەقید محەمەد حەمدانی وتی: "هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ سەرلەبەیانیی سێشەممە 56 بیرەنەوتیان لەدەستی داعش گرتەوە نزیك ناوچەی عەین جەحش لە گەیارە، باشوری موسڵ."

وتی هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە هەموو بەرەکانەوە پێشڕەویی دەکەن وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500