هه‌واڵه‌كانی عێراق

کۆمیتەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدەدات سەبارەت بە دزەکردنی داعش

کۆمیتەی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا سێشەممە (18 تشرینی یەکەم) هۆشداریدا کە پێویستە ئەوروپا ئامادەبێت بۆ لێشاوێکی تازەی جەنگاوەرانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەگەر هێزەکانی عێراق موسڵ بگرنەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

جولیان کینگ بە رۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی وت: "گرتنەوەی پێگەی داعش لە باکوری عێراق، موسڵ، لەوانەیە ببێتە هۆی گەڕانەوەی جەنگاوەرە توندڕەوەکانی داعش بۆ ئەوروپا."

کینگ وتی کە تەنانەت گەڕانەوەی چەند ئەندامێکیان دەبێتە هۆی "مەترسییەکی جددی کە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین."

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە هێرشێکدا بەئامانجی گرتنەوەی موسڵ، بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن 60 وڵاتی هاوپەیمانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500