فەرەنسا هەینی (18 ئایار) سەرمایەی شەش کۆمپانیای بۆماوەی شەش مانگ راگرت لە سوریا و لوبنان و چین کە پەیوەندییان هەبوو بە دەنگۆی پرۆگرامی چەکی کیمیاییەوە لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لەنێو کۆمپانیاکاندا سیگماتێك و گروپی ئهلمهحروس و تێکنۆلاب لە لوبنان و کۆمپانیای بازرگانیی گوانگژۆی چینی هەن بەگوێرەی لیستێك کە لە رۆژنامەی فهرمیی حکومەتدا بڵاوکراوەتەوە.
سەرمایەی دوو کەسیش لە سوریا و یەکێكیش لە لوبنان رادەگیرێن.
وەزیری دارایی فەرەنسا، برونۆ لۆ مێر و وەزیری دەرەوە، ژان-یڤێس لۆ دریان، وتیان کەسەکان و کۆمپانیاکان بۆ ناوهندی توێژینهوهی زانستی و لێکۆڵینەوەی سوری کاریانکردووە.
وەزیرەکان وتیان: "ناوهندهكه تاقیگەی سەرەکی سوریایە کە بەرپرسە لە گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی ناتهقلیدی و موشەكهاوێژهكان."
نزیکەی 30 وڵات هەینی لە پاریس کۆبوونەوە بۆ بەگەڕخستنی میکانیزمی باشتری دەستنیشانکردن و سزادانی ئەوانەی بەرپرسن لە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە هێرشەکاندا.
وەزیرەکان وتیان: "دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی 20 ساڵ، گەڕانەوەی چەکی کیمیایی لەسەر دەستی هەردوو ئەکتەری دهوڵهتی و نادهوڵهتی لە عێراق، سوریا، ئاسیا و ئەوروپا جوڵهیهكی بهئهمهكی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە."