هه‌واڵه‌كانی عێراق

درۆنێکی داعش چەند پێشمەرگەیەکی کورد دەکوژێت و زیان بە سەربازانی فەرەنسا دەگەیەنێت

درۆنێکی (فرۆکەی بێفرۆکەوان) داعش کە تەقەمەنی شاراوەی هەڵگرتبوو و لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) نێردرابوو دوو پێشمەرگەی کوردی کوشتوە و دوو ئەندامی تایبەتی تیپی سەربازی فەرەنسای بریندار کردووە لە نزیك موسڵ، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (12 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

لە 2 تشرینی یەکەم، فرۆکەیەکی بچوك کە لاشەیەکی شێوە پلاستیکی هەبوو یان خراوەتە خوارەوە یاخود تێکشکاوە لە هەولێری باکوری عێراق. دوو ئەندامی پێشمەرگە فرۆکەکەیان هەڵگرت و بردیان بۆ کامپەکەیان بۆ پشکنین و وێنە گرتن، لەپڕێکدا تەقیەوە.

سەرچاوەیەکی فەرەنسی پێشتر بەکارهێنانی "درۆنێ بۆمبڕێژکراوی لە عێراق" پشتڕاستکردەوە، لەکاتێکدا سەرچاوەیەکی تر برینداربونی دوو سەربازی فەرەنسای پشتڕاستکردەوە کە لە روداوەکەدا بەرکەوتبوون.

یەکێك لە سەربازە فەرەنسیەکان مەترسی لەسەر ژیانی هەیە بەهۆی برینەکانیەوە. هەردوکیان گەڕێنراونەتەوە بۆ فەرەنسا بۆ چارەسەر.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، عەقید جۆن دۆریان، هێرشەکەی بە "شێوەی ئەسپی تەروادە" ناوبرد.

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا وتیان کە هێزی سەربازی تەکنەلۆژیای دژە درۆن زیاتر رەوانەی ناوچەکە کردووە، لەنێویاندا ئەو سیستەمانە کە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان جام دەکات.

دۆریان وتی: "ئێمە ناهێڵین کە دوژمن توانایەکی گەشە پێبدات کە دەبێتە مەترسی لەسەر هێزەکانمان یان هێزە هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان و مەترسیەکە بەکراوەیی بەجێبهێڵین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500