هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسان: داعش 'لەسه‌ر لێواری تێکشکانە' دوای لەدەستدانی %90 رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق نزیکەی %90ی رۆژئاوای موسڵیان گرتۆتەوە لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و توندڕەوان لە شارەکەدا "لەلێواری تێکشکانی یەکجاریدان،" وتەبێژێکی سەربازی سێشەممە (16 ئایار) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وت لە بەغدا کە داعش ئێستا تەنیا %10ی رۆژئاوای موسڵی لەدەستدایە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆڵۆنێڵ جۆن دۆریان، وتی کۆتایی جیهادیەکان نزیکبۆتەوە لە شارەکەدا.

دۆران بە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وت: "دوژمن بەتەواوی دەورەدراوە، دوژمن ئێستا لەلێواری تێکشکانی یەکجاریدایە لە موسڵ."

هێرشی گرتنەوەی موسڵ لەلایەن هەڵمەتێکی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانانەوە پشتیوانیکراوە لەناو موسڵ و دەوروبەری.

دۆریان وتی: "زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنراون لە موسڵ."

وتیشی: "هێرشە ئاسمانیەکانمان هەروەها زیاتر لە 200 تونێلی داعشیان تێکشکاندووە، لەگەڵ زیاتر لە 1,000 پێگەی شەڕکەران."

گروپەکە ئێستا تەنیا چەند گەڕەکێکی کەمیان لەدەستدایە لە دەوروبەری موسڵی کۆندا.

نیوملیۆن کەس بەمدواییانە ئاوارەبوون لەئەنجامی شەڕی موسڵدا و مەزەندەدەکرێت نزیکەی 250,000 کەسی مەدەنی هێشتا لەناو شارەکەدا گیریانخواردبێت.

ئەنجومەنی په‌نابه‌رانی نەرویجی رایگەیاند كه‌ ژمارەی ئەوانەی هەڵدێن له‌زیادبووندایه‌ و سێشەممەش هەڵهاتنی نزیکەی 20,000 کەسی بەخۆیەوە بینی لە رۆژئاوی موسڵ کە بە گەورەترین ژماره‌ی ئاوارەبوون دادەنرێت له‌ ته‌نها رۆژێكدا لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500