هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان دەستدەکاتەوە بە کۆمەکی مرۆیی بۆ سوریا

کاروانەکانی کۆمەكی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە لە سوریادا کەوتنەوە جوڵە رۆژی پێنج شەممە (22 ئەیلول)، دوای ئەوەی هێرشێکی کوشندە بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی کۆمەك و مەخزەنێك بووە هۆی راگرتنی گواستنەوەی کۆمەك، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی ئاژانسی کۆمەكی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان یەنس لایرکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ کاروانێکی فرە-ئاژانسی هەمەجۆری زۆر پێویست دەنێرین بۆ ئەو خەڵکانەی لە ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری دیمەشقدا گەمارۆدراون."

وتیشی: "دەستماکردەوە بە دابەشکردنی پێداویستییەکان لەسەر بناغەی کاری خێرخوازی."

لایرکە وتی ئەمە یەکەمین کاروان بوو بەرەو ناوچەیەکی گەمارۆدراو بڕوات لەدوای هێرشەکەی دووشەممەوە بۆ سەر کاروانێکی کۆمەك کە نزیکەی 20 کەسی کوشت، لەنێویاندا کارمەندێکی خاچی سوور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500