هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق رێیەکی گرنگی گەیشتنی پاڵپشتی داعش دەبڕێت

سوپای عێراق رێگەیەکی بیابانیی گرنگی گرتەوە کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەکاردەهێنرا بۆ هاتوچۆ لەنێوان عێراق و سوریادا، وەزارەتی بەرگریی رۆژی چوارشەممە (14 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای راگەیاند: "سوپا رێگەی بیابانیی جەبەل ئەبیەزی گرتەوە، یەکێك لە گرنگترین رێگەکانی گەیشتنی پاڵپشتیی و پەیوەندیگرتنی داعش لەنێوان ئەلبو کەمال لە سوریا و باشوری خۆرئاوای ئەنبار، روتبە، ناوچەی کیلۆ 160 و قائیم."

رەسوڵ وتی: "سوپا سەرلەبەیانی زوو لە دوو بەرەوە چووە ناوچەکەوە، تیرۆرستانی داعشی دەرکرد و خاڵە پشکنینەکانیانی تێکشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500