هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئاگربەست زۆربەی ناوچەکانی سوریای گرتەوە لە رۆژی یەکەمدا

ئەو ئاگربەستەی لە سوریا دوای رێکەوتنی روسیا و ئەمریکا هاتە ئاراوە پێدەچێت بەتەواوەتی جێبەجێ کرابێت لە رۆژی یەکەمیدا (13 ئەیلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

چەکەکان دوای خۆرئاوابونی رۆژی دوشەممە بێدەنگبوون کە بەشێك بوو لەو رێکەوتنەی ئامانجیەتی کۆتایی بە شەڕ بێنێت لەنێوان هێزەکانی رژێم و چەندین گروپی ئۆپۆزسیۆن جگە لە گروپە توندڕەوەکانی وەك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

شاری حەلەب بەبێ هێرشی ئاسمانی و موشەك شەو و رۆژی کردەوە.

دیمەشقی (ژێر دەستی رژێم) و ناوچەکانی رۆخی شارەکە کە لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندان هاوکات بێدەنگبوون بەپێی راپۆرتەکان، خەڵکیش ئارامیەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی جەژنی قوربان بکەن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی بەرە سەرەکیەکانی جەنگ "بەتەواوەتی ئارام بوون".

میدیاکانی دەوڵەتی سوریا وتیان گوایە ئۆپۆزسۆن لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای حومس و لە باشوری شاری حەلەب ئاگربەستی پێشێل کردوە، بەڵام هیچ راپۆرتێك لەسەر پێکدادانی گەورە و ژمارەی قوربانی زۆر نەبوون.

رێکەوتنەکە داوای نوێکردنەوەی ئاگربەست دەکات هەموو 48 کاتژمێرێك هاوکاتی گەیاندنی هاوکاریەکان، بەتایبەتی بۆ ئەو مەدەنیانەی لەژێر گەمارۆدان.

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند هاوکاریە مرۆییەکان ئامادەکراون بەڵام کاروانەکان ناڕۆن هەتاوەکو لە رەوشی ئاسایش دڵنیانەبن.

ئەگەر ئاگربەستەکە بۆ هەفتەیەك بەردەوام ، دواتر ئەمریکاو روسیا پێکەوە هەڵمەتی لێدانی گروپە توندڕەوەکان بەرێوە دەبن بۆ کردنە ئامانجی داعش و بەرەی فەتحی شام، کە پێشتر لقی قاعیدە بووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500