هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

مەدەنییەکان ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب بەجێدەهێڵن لەمیانه‌ی هێرشە ئاسمانییە چڕه‌کاندا

وەلید ئەبولخەیر له‌ قاهیرە

چەکدارانی تەحریر شام و میلیشیاکانی هه‌واداریان لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب دەبینرێن لەمیانه‌ی شەڕێکی ئەمدواییانەدا لەگەڵ رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیدا. [خاوەنی وێنە: ناوەندی میدیای ئیدلیب]

هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا لە چەندین شوێنی جیاواز لە باکوری سوریا سێشەممە (21 کانونی دووەم) لانیکەم 12 مەدەنییان کوشت، کە حەوتیان منداڵ بوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ دووان لە قوربانییەکان کوژران لە باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب، لە کاتێکدا 10ی دیکە لە خۆرئاوای پارێزگای حەلەب بوونە قوربانی.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ رۆژێک پێشتر، لانیکەم حەوت مەدەنی، له‌نێویاندا پێنج منداڵ، لە هێرشە ئاسمانییەکانی روسیادا کوژران لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای حەلەب، سەربای ئاگربەستێک کە لەلایەن مۆسکۆوە راگەیانراوە.

راشیگەیاند كه‌ پەلامارەکانی دووشەممە چەند گوندێکیان کردە ئامانج کە لەژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شام و گروپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکاندایە.

ئەندامێکی کڵاو سپییەکان لە داروپەردووی خانوویەک دەڕوانێت لە شارۆچکەی کەفر جومی خۆرئاوای حەلەب کە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا وێرانکران. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاو سپییەکان لە داروپەردووی خانوویەک دەڕوانێت لە شارۆچکەی کەفر جومی خۆرئاوای حەلەب کە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا وێرانکران. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کۆمەڵێک سوری خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب بەجێدەهێڵن بۆ ئەو ناوچانەی کەمێک پارێزراوترن، بۆ دەربازبوون لە هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا. [خاوەنی وێنە: ناوەندی میدیای ئیدلیب]

کۆمەڵێک سوری خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب بەجێدەهێڵن بۆ ئەو ناوچانەی کەمێک پارێزراوترن، بۆ دەربازبوون لە هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا. [خاوەنی وێنە: ناوەندی میدیای ئیدلیب]

سێ کیژۆڵە لە گوندی کەفر تەعەل کوژران، لەکاتێكدا چوار مەدەنی، له‌نێویاندا دوو منداڵ، لە کۆمەڵە هێرشێکی جیاوازدا كوژران کە گوندەکانی دیکەی ناوچەکەی کردە ئامانج.

شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون

چالاکوانێکی ناوخۆ بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانییە تووندەکانی روسیا و سوریا و تۆپبارانە خەستەکانی سوریا بۆسەر ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکانی حەلەب و حەما بوونەتە هۆی هێنانە ئارای شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون لە ناوچەکەدا.

چالاکوانی ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب، ئەحمەد سەلیم وتی: "چەند بەشێکی ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب و حەما لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریاوە بەتووندی دەکرێنە ئامانج، ئەمەش بۆتە هۆی هێنانە ئارای شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون، کە بەهۆیەوە مەدەنییەکان بەرەو ناوچە سەلامتترەکانی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب دەڕۆن."

بە دیارونای وت جگە لە قوربانییە مەدەنییەکان، هێرشە ئاسمانی و تۆپبارانەکان ماڵی خەڵکو ژێرخانی ئابوری و بازاڕەکانیان كردۆته‌ ئامانج لە نزیکەی 25 گوند و شارۆچکەدا.

سەلیم وتی ئەو شارۆچکانەی دەکرێنە ئامانجی هێرشی تووند یان بەردەوام بریتیین لە کەفر جوم، کەفر تەعەل و گردی موهەندسین ئەوەل.

وتیشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب بەردەوامن و زیادیشیان کردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی دژە هێرشێکیان لە ناوچەی گوندی ئەبو دەفنە ئەنجامدا.

ئاگربەستێک کە لەلایەن روسیای هاوپەیمانی سوریا و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ لەم مانگەدا سازكرا، دەبوو ناوچەکە لە هێرشی زیاتر بپارێزێت.

بەڵام رژێمی سوریا هەفتەی رابردوو هێرشێکی کوشندەی ئەنجامدا، بە قووڵی حەوت کیلۆمەتر لە مەعرەت نوعمان نزیک بووەوە، کە شارۆچکەیەکی سەرەکییە لە باشوری ئیدلیب و رژێم چاوی لەوەیە لەژێر دەستی تەحریر شام دەریبهێنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500