هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: 100,000 کەس ئاوارەدبن لە شەڕی ناوەڕاستی سوریا

شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆندا نزیکەی 100,000 کەسی ناچارکردووە بە بەجێهێشتنی ماڵەکانیان لە پارێزگای حەما لەناوەڕاستی سوریا، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (7 ئەیلول).

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری و کاروباری مرۆیی رایگەیاند کە ئاوارەکان لە بەشە گوندنشینەکانی باکوری حەما هەڵهاتوون لەنێوان 28 ئاب و 5 ئەیلولدا بەرەو گوندەکانی دراوسێ و پایتەختی پارێزگاکە.

هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆن و هێزە توندڕەوەکان لە کۆتایی مانگی ئابدا هێرشێکیان کردەسەر پارێزگاکە و لە پێشڕەوییەکی خێرادا زۆر ناوچەیان گرتەدەست و ئامانجیان فڕۆکەخانەی حەما بوو کە لێوەی رژێم بەردەوام بە هەلیکۆپتەر هێرشدەکاتە سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن.

پارێزگای حەما گرنگیەکی ستراتیژیی هەیە بۆ رژێم کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیبدا جیادەکاتەوە لە دیمەشق لەلای باشورەوە و لە بنکە کەناریەکانی رژمێیش لەلای خۆرئاواوە.

هێزەکانی رژێم بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە کە تێیدا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانییان کردەسەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن و شەڕەکەش هێشتا بەردەوامە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500