توندڕەوان هەینی (16 تشرینی دووەم) نۆ شەڕکەری رژێمی سوریایان کوشت لەنزیك ئهو هەرێمهوه كه پلانی بۆ دانراوه بكرێته ههرێمێكی ئارام لەدەوروبەری دوایین پێگەی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا.
رێکەوتنێك لەنێوان روسیا و تورکیا هەوڵدەدات هەرێمێکی هێورکردنەوە لەدەوروبەری ناوچەی ئیدلیبی باکوری رۆژهەڵات رابگەیەنێت.
بەڵام جێبەجێکردنی راگیراوە لەوکاتەوەی توندڕەوان، کە نزیکەی لەسەدا 70 ناوچەی هێورکردنەوەكهیان لهژێردهستدایه، لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەمەوە هێشتا پاشەکشەیان نهكردووه و پێکدادانی پچڕپچڕیش لەوکاتەوە لەناوچەکە روویداوە.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ بەرەبەیانی هەینی رایگەیاند كه گروپە توندڕەوەکان هێرشیان کردەسەر هێزەکانی رژێم لە پارێزگای باکوری رۆژهەڵاتی حەما لەنزیك هەرێمی پلانبۆدانراوی هێورکردنەوە.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "نۆ شەڕکەری رژێم و پێنج هێرشبەر کوژران" لە هێرشەکەدا کە وای لە هێزەکانی رژێم کرد بە موشەکباران وەڵامبدەنەوە.
هێرشبەران لە هێزەکانی حوراسهلدینی سەربە قاعیدە پێکهاتبوون کە رێکەوتنەکەیان بەفەرمی رەتکردۆتەوە.
پشکی شێری ئیدلیب لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە.
بەگوێرەی رێکەوتنهكهی 17 ئەیلول، هەموو شەڕکەران دەبێت چەکە قورسەکانیان له ناوچهكه دووربخهنهوه و توندڕەوانیش، لەنێویاندا تەحریر شام و حوراسولدین، دەبێت ناوچەکە بەجێبهێڵن.