هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەنتەرێکی چاودێریی کیمیایی "نیگەرانە" لە هێرشەکانی حەلەب

سەنتەرێکی جیهانیی چاودێریی چەکی کیمیایی رۆژی چوارشەممە (7 ئەیلول) رایگەیاند کە "نیگەرانە لە بانگەشەی بەکارهێنانی ژەهری کیمیایی لە شاری حەلەبی سوریا، کە بە دەیان کەس دەبوو بە چارەسەری کێشەی هەناسەدانیان بۆ بکرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی یاساغکردنی چەکی کیمیایی ئەحمەد ئوزومجو لە راگەیەندراوێکدا وتی: "ئێمە نیگەرانین لە بانگەشەکانی ئەمدواییەی بەکارهێنانی ژەهری کیمیایی لە حەلەب."

وتیشی: "ئەو بانگەشانە زۆر بەجدیی وەرگیراون. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن هەر کەسێکەوە، لە هەر شوێنێك و هەر بارودۆخێکدا بێت، قبوڵنەکراوە."

روانگەی سوریا بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رایگەیاند زیاتر لە 70 کەس تووشی تەنگەنەفەسیی بوون دوای ئەوەی کۆپتەرەکانی رژێم بۆمبی بەرمیلییان بەردایەوە سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لەو شارەدا.

روانگەکە رایگەیاند بۆمبەکان خەڵکیان ناچار بە چارەسەر کرد، وتیشی زۆربەیان مەدەنیی بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500