هه‌واڵه‌كانی عێراق

'دەیان تەنگەنەفەس دەبن' لە حەلەب دوای هێرش بە بۆمبی بەرمیلی

بەدەیان کەس توشی کێشەی هەناسەدان بوون لە شاری حەلەبی سوری دوای ئەوەی هەلیکۆپتەرەکانی رژێم بۆمبی بەرمیلییان فڕێدایە خوارەوە لە ناوچەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن رۆژی سێشەممە (6 ئەیلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە بۆمبەکان لە گەڕەکی سوکەرییان دا و زیاتر لە 70 کەس، "زۆربەیان مەدەنی"، تەنگەنەفەس بوون و پێویستیان بە چارەسەر هەبوو.

ناوەندی رۆژنامەوانیی حەلەب سەربە ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئەکاونتی تویتەرەکەی رایگەیاند کە سوکەری کراوەتە ئامانجی هێرشێك بە کلۆر.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، نەیتوانی ئەمە پشتڕاستبکاتەوە، بەڵام وتی لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کەس نەکوژراوە.

دانیشتویەکی گەڕەکی سوکەری بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە "بۆنێکی زۆر بەهێز" گەڕەکەکەی پڕکرد دوای لێدانی بە بۆمبێکی بەرمیلی و خۆی و کەسانی تر کێشەی هەناسەدانیان بۆ دروستبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500