هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 15,000 خێزانی ناوچەکانی موسڵ ئاوارەبوون

وەزارەتێکی عێراق رۆژی چوارشەممە (31 ئاب) رایگەیاند زیاتر لە 15,000 خێزان لە ناوچەکانی باشوری موسڵ ئاوارە بوون لە دووو هەفتەی رابردودا بەهۆی ئەو شەڕەی بۆ دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەو ناوچانە دەکرێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران 15,480 خێزان ئاوارەبوون لە ناوچەکانی شەرگات و گەیارە و چەندین ناوچەی دیکەی باشوری موسڵ.

بەیاننامەکە وتی تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا 467 خێزانی گوند و ناحیەکانی شەرگات لە سەنتەری ئاوارەکانی بێجی وەرگیراون.

بەیاننامەکە وتی: "وەزارەت دەستبەجێ خواردن و ئاوی ساردی بۆ خێزانەکان دابینکردووە دوای ئەوەی گەیشتونەتە سەنتەرەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500