هه‌واڵه‌كانی عێراق

عەبادی: ئۆپەراسیۆنی دوورگەی خالیدییە كۆتایی هات

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دوورگەی خالیدییە تەواوبوون دوای ئازادکردنەوەی تەواوی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رۆژی یەکشەممە (28 ئاب) رایگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وتی: "سەرکەوتنێکی دیکە لە دوورگەی خالیدییە بەدەستهات، سوپاس بۆ ورە و کۆششی چەکدارە ئازاکانمان و ئەو قوربانییانەش کە سەربازە شەهید و بریندارەکانمان دایان."

عەبادی وتی چەندین چەکداری داعش لە شەڕی رزگارکردنەوەی دوورگەی خالیدییەدا کوژران و سەرکەوتنەکەش "شکستێکی گورچکبڕی دیکەیە" بۆ گروپەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500