هه‌واڵه‌كانی عێراق

دانیشتوانی گەیارە ئاهەنگی دەرپەڕاندنی داعش دەگێڕن

دانیشتوانی گەیارە بۆ ئاهەنگگێڕان رژانە سەر شەقامەکان و ئاڵاکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان ئاگرتێبەردا، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق هاتنەناو ئەو شارۆچکەیەی پارێزگای نەینەواوە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید سەعد مەعان، رۆژی هەینی (26 ئاب) رایگەیاند.

مەعان بە دیارونای وت: "ئەو خەڵکەی لە شارۆچکەکەدا مابوونەوە بەویستی خۆیان هاتنە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان و پێشوازیکردن لە سوپا و پۆلیس و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی."

وتیشی: "بەدەیان کەس لەسەر شەقامەکان سەمایاندەکرد، ئاڵای داعشیان دەسوتاند، ئاڵاکانی دیکەیان لەسەر بیناکان دادەگرت و زانیاریی هەواڵگرییان دەدایە هێزە ئەمنییەکان."

سوپای عێراق و هێزەکانی پۆلیس رۆژی چوارشەممە چوونەناو شارۆچکەکەوە و لەوکاتەوە خەریکی هەڵمەتی پاککردنەوەین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500