هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراقیەکان ئاهەنگی 'سەرکەوتنی مێژوویی' بەسەر تیرۆریستاندا دەگێڕن لە موسڵ

خالید تائی

سەرەکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرکەوتن رادەگەیەنێت بەسەر "دڕندایەتی و تیرۆریزم"دا لە موسڵ لە 10 تەمموز دوایئەوەی هێزەکانی کۆتاییان بە دەسەڵاتی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی' هێنا بەسەر دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەدا.

عێراق سێشەممە (11 تەمموز)ی وەك پشووی نەتەوەیی راگەیاند و یەك هەفتەی دیاریکرد بۆ ئاهەنگگێڕان و چالاکی بەهۆی ئازادکردنی موسڵەوە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

سەرەکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، دووشەممە سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر "دڕندەیی و تیرۆریزم"دا لە موسڵ دوایئەوەی هێزەکانی کۆتاییانهێنا بە حوکمی داعش لە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەدا.

عەبادی کە بە سەرباز دەورەدراوە گرتنەوەی موسڵی -- کە داعش لەوێدا شکستێکی کەمەرشکێنی بە هێزەکانی عێراق هێنا سێ ساڵ لەمەوبەر -- وەك ساتێکی مێژوویی ناوبرد لە شەڕی دژی توندڕەوەکاندا.

عەبادی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا لە رۆژئاوای موسڵ وتی: "سەرکەوتنمان ئەمڕۆ سەرکەوتنە بەسەر تاریکیدا، سەرکەوتنە بەسەر دڕندەیی و تیرۆریزمدا و ئەمڕۆ بۆ هەموو جیهان کۆتایی و شکست و روخانی دەوڵەتی ئەفسانەی تیرۆریست رایدەگەیەنم."

ئەندامانی هێزەکانی عێراق ئاهەنگدەگێڕن لە شاری موسڵی کۆن لە 10 تەمموز دوایئەوەی حکومەت 'ئازادکردنی' ئه‌م شاره‌ به‌ شەڕ وێرانبووه‌ی راگەیاند لەدەست شەڕکەرانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی. [فازڵ سەننا/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی هێزەکانی عێراق ئاهەنگدەگێڕن لە شاری موسڵی کۆن لە 10 تەمموز دوایئەوەی حکومەت 'ئازادکردنی' ئه‌م شاره‌ به‌ شەڕ وێرانبووه‌ی راگەیاند لەدەست شەڕکەرانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی. [فازڵ سەننا/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامێکی پۆلیسی عێراقی و مەدەنییەك پێکەوە ئاڵایەکی نیشتیمانی ماچ دەکەن لەکاتی ئاهەنگگێڕاندا لە شەقامی تەحریر لە بەغدای پایتەخت لە 10 تەمموز دوایئەوەی سەرەکوەزیرەنی عێراق سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە موسڵ. [سەباح عەرەر/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامێکی پۆلیسی عێراقی و مەدەنییەك پێکەوە ئاڵایەکی نیشتیمانی ماچ دەکەن لەکاتی ئاهەنگگێڕاندا لە شەقامی تەحریر لە بەغدای پایتەخت لە 10 تەمموز دوایئەوەی سەرەکوەزیرەنی عێراق سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە موسڵ. [سەباح عەرەر/ئاژانسی فرانس پرێس]

مەدەنیەکان لە موسڵ شەقامەکان دەگرن لە شەوی 10 تەمموز بۆ ئاهەنگگێڕانی ئازادکردنی شارەکەیان دوایئەوەی سەرەکوەزیرانی عێراق سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا. [خاوەنی وێنە: پەڕەی فەیسبوکی پۆلیسی نەینەوا]

مەدەنیەکان لە موسڵ شەقامەکان دەگرن لە شەوی 10 تەمموز بۆ ئاهەنگگێڕانی ئازادکردنی شارەکەیان دوایئەوەی سەرەکوەزیرانی عێراق سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا. [خاوەنی وێنە: پەڕەی فەیسبوکی پۆلیسی نەینەوا]

هەر کە سەرکەوتنەکە راگەیەندرا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق بۆ ئاهەنگگێڕانی ئەم "سەرکەوتنە مێژوویە".

خه‌ڵك لە شەقامە گشتیەکاندا کۆبوونەوە لە بەغدای پایتەخت تا کاتژمێرێكی درەنگ ئاڵای عێراقیان بەرزکردەوە و هەڵپەڕکێ باوه‌كانیان ده‌کرد و گۆرانیی نیشتیمانپەروەرییان ده‌وت بە گیزەی مۆسیقاوە.

شەقامەکان پڕبوون لە ئۆتۆمبێل کە رێبوارانیش هەلهەلەی خۆشییان لێدا و فیشه‌كه‌شێته‌ش ئاسمانی شارەکەی درەوشاندەوە.

حسێن مازن، 44 ساڵ، خەڵکی گەڕەکی مەنسور کە هاتەسه‌ر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ خێزانەکەیدا وتی: "بەڕاستی رۆژێکی لەبیرنەکراوە."

مازن بە دیارونای وت: "هێزە پاڵەوانەکانمان دەوڵەتی ئەفسانەی داعشیان وردوخاشکرد."

حەدید فاروق، 37 ساڵ، کە خێزانی حسێنە لە کاتێکدا ئاڵای عێراقی رادەوەشاند وتی: "هێزەکانمان سەرکەوتنێکی مێژوییان بەدەستهێناوە و تۆڵەی هەموو خەڵکی بێتاوانیان کردەوە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە کوژران."

عێراقیه‌كان یه‌كده‌گرن

سەدان هاوڵاتی رژانەسه‌ر شەقامی تەحریر لەناو دڵی بەغدادا.

چالاکوانی مەدەنی، محەمەد تائی، وتی: "پیرۆزبایی لەهەموو عێراقیەکان و جیهان دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە دژی دوژمنانی مرۆڤایەتی."

تائی لە شەقامی تەحریر بە دیارونای وت: "ئەمڕۆ دادپەروەری و ئازادی سەرکەوتن بەسەر چەوساندنەوە و نادادپەروەریدا. موسڵ گەڕایەوە سەر نیشتیمان و ئێمە بە یەکگرتویی وڵاتمان دەپارێزین."

فڕۆکەکانی عێراق ئێوارەی دووشەممە 3 ملیۆن نەخشەی موسڵیان فڕێدایە خوارەوە کە ئاڵای عێراقیان لەسەربوو وەك سیمبۆڵی گەڕانەوەی تەواوی شارەکە بۆسەر وڵاتەکە.

لە رۆژهەڵاتی موسڵ ئاهەنگی گەورە سازدرا لەسەرانسەری شارەکەدا.

پەرلەمانتاری عێراقی بۆ پارێزگای نەینەوا، ئەحمەد مەدلول جەربا، بە دیارونای وت: "خۆشیی عێراقیەکان، بەتایبەتی خەڵکی موسڵ، بۆ گرتنەوەی موسڵ وەسفناکرێت."

جەربا بە دیارونای وت: "دوو ساڵ لەمەوبەر نەماندەتوانی بیر لەوە بکەینەوە رۆژێك دێت شارەکەمان ئازاد دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رۆژە هات سوپاس بۆ قوربانی و ئازایەتی شەڕکەرانمان کە سەرکەوتنێکی بێوێنەیان بەدەستهێنا."

وتیشی: "سەرکەوتنەکە پەیوەستی هێزەکانمان زیاتر دەکات بۆ وردوخاشکردنی تیرۆر لە دوایین پێگەکانیاندا لە وڵاتەکەدا." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه‌ "خۆشیی ئێمە لەگەڵ وەدەرنانی دوایین ئەندامی داعش لە خاکماندا ده‌گاته‌ لوتكه‌."

بنیاتنانەوە دەستپێدەکات

جەربا وتی: "پێویستە دەستبەجێ دەستبکەین بە پاککردنەوەی موسڵ لە پاشماوەکانی داعش، شارەکە بنیاتبنێینەوە و یارمەتی دانیشتوانی بدەین بگەڕێنەوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئارامی رابگەیەنین."

هەروەها وتی: "ئەوە کارێکی ئاسان نابێت بەڵام بە هەوڵەکانمان و یەکێتی نەتەوەیی ئێمە بەسەر هەموو گرفتەکاندا سەردەکەوین و داهاتویەکی گەش بۆ موسڵ دروستدەکەین."

هێزەکانی عێراق سێشەممە ده‌ستیانكردبووه‌ شه‌نوكه‌وكردن و شەقامەکانی موسڵیان پاکدەکردەوە لە هەموو پاشماوەكانی شه‌ڕ و داروپه‌ردووه‌كان.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق دەستیانکردووە بە لابردنی مین و تەقەمەنی و چەك کە لەلایەن داعشەوە بەجێماون لەگەڵ لابردنی داروپه‌ردووه‌كان و ئۆتۆمبێلی سوتاو لە شاری موسڵی کۆندا و گەڕەکەکانی تری باکور و رۆژئاوای موسڵ."

وتیشی: "چالاکوانان و خۆبەخشان لە سەرانسەری عێراقدا لەو ئەرکەدا پەیوەندیمان پێوەدەکەن کە ئێمە بە شه‌ڕی بنیاتنانەوە و گەڕاندنەوەی موسڵ بۆ دۆخی ئاسایی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ین لەگەڵ گەڕاندنەوەی خەڵکەکەی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500