وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی (19 ئاب) وتی فڕۆکە سەربازیەکانیان بە هەزاران بەیاننامەیان هەڵداوەتە سەر شارۆچکەکانی شەرگات و گەیارە و ئامۆژگاری دانیشتوانەکەیان کردووە لە شوێنەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دووربکەونەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەیاننامەکان داوایان لە هاوڵاتیان کردوە لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە داعشیان لێیە چونکە دەبنە ئامانجی فڕۆکەوانەکانمان."
بەیاننامەکەی وەزارەت وتی: "ئێمە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەگەڵ هێزە رزگارکەرەکان هاوکاربن و گوێ بدەنە رێنماییەکان لەسەر راڕەوی ئەمنی کە دەگاتە شوێنەکانی ئێمە، هەروەها کارتی ناسنامەی تەواوی خۆیان پێبێت لەگەڵ گەشتن بەو ناوچانەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێمەوە دیاری کراون."