هه‌واڵه‌كانی عێراق

خێزانێك لە تەقینەوەی ماڵێك لە شەرگات لەناودەچێت

پۆلیسی عێراقی دووشەممە (15 ئاب) رایگەیاند تەواوی ئەندامانی خێزانیك کوژراون دوای ئەوەی خانویەكی بۆمبڕێژکراو لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تەقیوەتەوە لە شەرگات لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین.

یاریدەدەری بەرپرسی پۆلیسی سەڵاحەدین فازڵ سەلیمی لە لێدوانێکیدا بۆ دیارونا وتی: "خێزانێك کە پێکهاتبوون لە باوك و دایك و سێ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 8 ساڵان دەبوون، لە تەقینەوەی خانویەك کە داعش بۆمبڕێژی کردبوو گیانیان لەدەستدا."

ناوبراو وتی: "خێزانەکە هەوڵیانداوە لە شەوەزەنگ هەڵبێن و چونەتە ناو خانوەکەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە کەمینی داعش بشارنەوە، بەڵام بەو تاوانە راچڵکەێنەرە کوژران."

سەلیمی تاوانەکەی خستە پاڵ گروپەکە بەوەی "چەندین خانویان لە شەرگات بۆمبڕێژکردووە بۆ ئەوەی بیانکەن بە کەمین بۆ کوشتنی خەڵكی بێتاوان.".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500