هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشێکی داعش بۆسەر خاڵە سنوریەکان شکستپێدێنن

هێزەکانی عێراق رێگرییان لە هێرشێکی فراوانی "دەوڵەتی ئیسلامی بۆ عێراق و شام" (داعش) کرد کە ژمارەیەك خاڵی پاسەوانییان لەسەر سنوری سوریا کردبووە ئامانج، وەك پاسەوانیی سنور رۆژی سێشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی هەرێمی 2 ی پاسەوانیی سنور، موقەدەم نازم جەغیفی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق، پێکهاتوو لە هێزی پاسەوانیی سنور و سوپا، بە پاڵپشتیی خێڵە عەرەبەکانی ناوچەکە، هێرشێکی فراوانی داعشیان تێكشکاند بۆ سەر چەند خاڵێکی پاسەوانیی سنور لە وەلید،" لە پارێزگای ئەنبار.

وتی نزیکەی 30 چەکداری داعش کوژران، لەکاتێکدا چەکداری تریش برینداربوون.

جەغیفی وتی نۆ ئۆتۆمبیلی داعش لەکاتی پێکدادانەکەدا سوتێنران.

وتیشی: "هێرشەکە، کە شەوی دوشەممە دەستیپێکرد، ئامانجی گرتنەوەی ناوچە سنورییە گرنگەکان بوو کە سوپای عێراق کۆنترۆڵیان دەکات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500