هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بۆشاییەکانی سه‌ر سنوری سوریا پڕدەکه‌نەوە

عێراق دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی کێوماڵکردن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی سەرانسەری سنوری سوریا و عێراق بۆ رێگرتن لە هەوڵی دزەکردن لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیە هەینی (22 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

جێگری فەرماندەییەکە، عەمید محەمەد فاتیح خالیدی، بە دیارونای وت سوپای عێراق "دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی سەربازی نوێ بۆ دەستنیشانکردن و تێكدانی ئەو تونێلانەی داعش لێیداون لەسەر سنور و [دامه‌زراندنی] بەربەستی لمین و خەندەق و بۆ دانانی کامێرا و تاوەری چاودێری."

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەیەکی 180 کیلۆمەتری دەگرێتەوە و ئامانجی رێگرتنە لە دزەکردنی ئەندامانی داعش له‌داهاتوودا.

هەروەها وتی: "داخستنی تەواوی سنور یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ شارەکانی عێراق و راگرتنی هێرشی تیرۆریستی و کۆتاییهێنان بە ئاواتەکانی داعش لە گەڕانەوە و خۆرێکخستنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500