هه‌واڵه‌كانی عێراق

68,000 خێزان دەگەڕێنەوە بۆ تکریت

زیاتر لە 68,000 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان لە تکریت، وەك وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی هەینی (5 ئاب) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ژمارەی ئەو خێزانانەی لە کامپی ئاوارەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانیان لە تکریت گەیشتۆتە 68,416 خێزان."

بەگوێرەی بەیاننامەکە: "بەڕێوەبەرێتی هەواڵگریی زانیاریی ئەو خێزانانەی پشتڕاستکردۆتەوە تا دڵنیابێت لەوەی هاوکاریی تیرۆرستەکانی 'دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام' (داعش)یان نەکردووە و دڵنیاش بێت لەوەی هیچ کردەیەکی تیرۆرستی ناگەڕێتەوە بۆ ناو شارەکە و دەوروبەری."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500