هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێك لە سوریا چاودێرانی چەکی کیمیایی نیگەران دەکات

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رێکخراوی چاودێری چەکە کیمیاییەکانی جیهان رۆژی چوارشەممە (3 ئاب) نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەسەر ئەو راپۆرتانەی باس لە بەکارهێنانی هێرشی گازی کلۆر دەکەن لە نزیك شاری حەڵەبی سوریا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی 24 هاوڵاتی توشی تەنگەنەفەسی بوون دوای هێرشێکی بۆمبی بەرمیلی رۆژی سێشەممە لە شارۆچکەی سەراقێب، 50 کیلۆمەتر باشوری حەڵەب.

دانیشتوانی ناوچەکە وتیان گازی کلۆر لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، بەڵام روانگەکە نەیتوانی ئەوە پشتڕاستبکاتەوە.

سەرۆکی رێکخراوی نەهێشتنی چەکی کیمیایی، ئەحمەد ئوزومچو، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەو راپۆرتانە جێگای نیگەرانییەکی زۆرن."

وتیشی رێکخراوەکەیان، کە بنکەکەی لە شاری لاهای هۆڵەندیە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پشتگیری دەکرێت، "بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی هەر راپۆرتێکی بایەخدار" لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500