هه‌واڵه‌كانی عێراق

ژنێکی هۆڵەندی دوای گەڕانەوەی لە سوریا دەستگیرکرا

ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (2 ئاب) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند ژنێك کە لەگەڵ 2 منداڵەکەی لە سوریا هەڵهاتوەو گەڕاوەتەوە بۆ هۆڵەندا دەستبەجێ دەستگیرکراوە بەهۆی گومانەکان لەسەر هەبوونی پەیوەندی بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

میدیاکانی هۆڵەندا ناوی ژنەکەیان بە لۆرا هانسێن هێناوە و دەڵێن تەمەنی 20 ساڵەو ئێوارەی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی سکیپۆڵ دەستگیرکراوە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵات دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێك لە سوریا بووە.

ژنەکە "گوایە لە ناوچەی شەڕ لە سوریا هەڵهاتوە،" دەزگای دادوەری هۆڵەندا وتی، و ئاماژەشی بەوەدا کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ فڕۆکەخانەی سکیپۆڵ "دەستبەجێ دەستگیرکراوە".

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "گومانی بەشداریکردنی لە رێکخراوێکی تیرۆریستی لێدەکرێت لە سوریا و عێراق لە نێوان 1 ئەیلول 2015 بۆ 12 تەمموز 2016."

منداڵەکانی ژنەکە براون بۆ داینگەو دادوەرانیش ئێستا لە بەدواداچوندان بۆ لێکدانەوەی سزا فەرمیەکان.

سەرەتای مانگی رابردوو ژنێك بەهەمان ناو لەسەر تەلەفزیۆنێکی کوردی دەرکەوت و وتی لە چنگی داعش هەڵهاتوەو هاوژینەکەی بەزۆر هێناویەتی بۆ ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500