هه‌واڵه‌كانی عێراق

دادگایەکی هۆڵەندا 4 کەس تاوانباردەکات بە پەیوەندیکردن بە گروپە توندڕەوەکانەوە لە سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی هەینی (22 تەمموز) دادگایەکی هۆڵەندا بە غیاب چوار پیاوی بە شەش ساڵ زیندانیی حوکمدا، لەبەر پەیوەندییکردنیان بە گروپە توندڕەوەکانەوە لە سوریا و عێراق.

دادگای ناوچەکە لە لاهای لە راگەیەندراوێکدا وتی دادگاکە بۆی دەرکەوت کەسەکان پەیوەندییان کردووە بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و بەرەی نوسرە یان گروپە توندڕەوەکانی دیکە.

وتی، "هەموو پیاوەکان تاوانبارکراون بەوەی بوونەتە بەشێك لە رێکخراوێکی تاوانکاریی بە ئامانجی تیرۆرستانەوە."

پیاوەکان، کە هەموویان لە 20کانی تەمەنیاندان، باوەڕ وایە هێشتا لە سوریا بن. دەرکەوتووە یەکێکیان پەیوەندیی بە کامپێکی راهێنانی گروپێکی توندڕەوەوە کردووە، لەکاتێکدا سیانەکەی دیکە بە هاندان بۆ تیرۆر تاوانبارکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500