هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 2 بینای داعش لە موسڵ خاپور دەکەن

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان دوو بینای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لەناوەراستی موسڵ خاپور کردووە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: " فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی دوو کارگەی چۆڵکراوی داعشیان کرد کە بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و دروستکردنی تەقەمەنیەکان و داڵدەدانی ئەندامانی گروپەکە بەکاردەهێنران."

ناوبراو وتیشی دوو هێرشە ئاسمانیەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئەنجامدران و "بەلایەنی کەمەوە 30 تیرۆریست کوژران و برینداربوون" لە ئۆپراسیۆنەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500