هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکان 12 کەس لە چەند ناوچەیەکی حەلەبی سوریا دەکوژن

هێرشە ئاسمانییەکان رۆژی پێنجشەممە (14 تەمموز) لانیکەم 12 مەدەنییان کوشت، بە منداڵیشەوە، لە گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەبی سوریا.

روانگەی سوریی بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ وتی نۆ کەس لە ناوچەی تاریق باب کوژران و سێ کەسی دیکەش لە گەڕەکی ساڵحین، کە هەردوکیان لە خۆرهەڵاتی حەلەبن.

لە تاریق باب کارمەندانی بەرگریی مەدەنیی پێکۆڵیی ناوچەکەیان کرد و لەژێر داروپەردوودا بەدوای رزگاربواندا دەگەڕان.

کارەکە بەهۆی هێرشی ئاسمانیی بەردەوامەوە لەسەر ناوچەکە بە هێواشی بەڕێوەدەچوو، هەر هێرشێك کارمەندەکانی ناچاردەکرد بڵاوببنەوە و بیناکانی دەوروبەریان بکەنە داڵدە.

لە ساڵحین، ڤیدیۆیەك کە ئاژانسی فرانس پرێس بەدەستی هێنابوو ئاکامی هێرشەکانی نیشاندەدا کە دوکەڵ لە بەشی پێشەوەی بینایەکی چەند نهۆمیی بەرزدەبۆوە کە پێشەکەی رووخابوو.

چێوەی ئۆتۆمبیلێکی هەڵپڕوکاو لەبەردەم بیناکەدا بوو.

کارمەندانی بەرگریی مەدەنیی لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکدا بوون کە بەهۆی هێرشەکەوە کەوتبۆوە، لەکاتێکدا ئەو مەدەنیانەی پەیژەیان پێبوو شمەکەکانیان لەنێو وێرانەکەدا دەردەهێنا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500