هه‌واڵه‌كانی عێراق

نیشانەکانی کەمیی خۆراك لە حەلەب دەردەکەون دوای داخستنی رێگایەکی سەرەکی

لە گەڕەکێکی رۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سوریا خەڵك بە ریز وەستاون لەسەرەی نانەواخانەکاندا دوای ئەوەی پێشڕەوی هێزەکانی ڕژێم هاتوچۆی دژوارکرد لەسەر تاکە ڕێگای گواستنەوەی شمەک بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، کە کەمی خۆراك و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکانی لێکەوتۆتەوە لەو ناوچانە.

ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە ( 13 تەمموز) لە راپۆرتێکدا وتی 150 هاوڵاتی لە ریزی سەرەی تەنیا نانەوخانەیەکدا وەستابوون، لەکاتێکدا لە نانەوخانەیەکی تر 200 کەس لە دەرەوەی دوکانەکە بۆ نان ریزیان گرتبوو.

ئەحمەد حاج کە لە ریزی 150 هاوڵاتیەکە وەستابوو، وتی: "نزیکەی 45 خولەکە لەم ریزەدا وەستاوم و هێشتا 40 کەس لە پێشمەوە ماون."

وتیشی: "دوێنی خێزانە 5 کەسیەکەم هیچ نانیان نەخوارد چونکە نانەوخانەکە کاری راگرت. ئەمڕۆش تەنیا 7 نانم بەردەکەوێت کە بە ئاستەم بەشی ژەمێك دەکات."

لەگەڵ داخستنی رێگای کاستێلۆ، رەفەی دوکانەکان خاڵی بوون و دانیشتوانەکەش زۆر بەزەحمەت تەنانەت شمەکە سەرەتاییەکانیشیان دەستدەکەوێت. ئیتر هیچ ئارد نایەت بۆ نانەوخانەکانی شارەکە و پەیداکردنی نەوت و گازیش بۆ داگیرساندنی فڕنەکان ئێستا زەحمەت بووە.

نەتەوە یەکگرتوەکان چوارشەممە رایگەیاند کە "زۆر نیگەرانن" لەو رەوشەی حەلەب و هۆشدارییاندا کە رۆژهەڵاتی شارەکە "مەترسی کەوتنە ژێر گەمارۆی" لێدەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500