http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2016/07/07/newsbrief-03

×
×

8 ئەندامی داعش لە کەرکوك دەستگیرکران

رۆژی پێنجشەممە (7 تەمموز) پۆلیس لە پارێزگای کەرکوك رایگەیاند هێزە هاوبەشە تایبەتەکان هەشت ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکردوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دا لە باکوری عێراق.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك عەقید سەلام جاف بە مەوتینی وت، "هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و ئاسایش هەشت ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە گەڕەکی پەنجە عەلی، لە باکوری خۆرهەڵاتی کەرکوك، دوای دانپێدانانی تۆمەتبارێك بەوەی شانەیەکی تیرۆرستیی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆرستی."

وتی "هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر ئامێر و ئامرازی زۆر مەترسیداردا کە وادانرابوو لە ئەنجامدانی کردە تیرۆرستییەکاندا بەکاربهێنرێن،" لەنێویاندا ئۆتۆمبیلێکی تۆیۆتا کرۆلا، دوو ماتۆڕ، دوو پشتێنەی بۆمبی، دوو بتڵی غاز، چەند نارنجۆکێك و دەمانچەیەکی گلۆك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha