هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی کەرکوك هەڵدەکوتێتە سەر شانەکانی داعش

پۆلیسی عێراقی لە کەرکوك هەینی (28 تەمموز) رایگەیاند 10 کەس دەستگیرکراون لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە پارێزگای کەرکوك و 8 لەوانه‌ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوون.

جێگری سەرۆکی پۆلیس، عەمید سەرحەد قادر، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەستپێکرد بۆ هەڵکوتانە سەر شانە نوستوەکانی داعش و كه‌سانێكی داواكراو به‌تۆمه‌تی کوشتن و دزیکردن."

وتی هەشت گۆمانلێکراوی تیرۆریزم کە گومانیان لێدەکرا چالاکی بۆ داعش بکەن گیراون و"له‌نێویاندا ئەندامی باڵای داعش سەعد مولوکی".

چەندین چەك و تەقەمەنیش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500