وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی پێنجشەممە (7 تەمموز) رایگەیاند فڕۆکەکانی عێراق ئاڵا و بە ملیۆنان نامیلکەیان بەسەر شاری موسڵدا بەرداوەتەوە کە وردەکاریی سەرکەوتنەکانی ئەمدواییانەی هێزە حکومییەکانی تێدایە.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتدا کە دەست مەوتینی کەوتوە هاتووە، "نامیلکەکان هەواڵی سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکانمانی تێدایە لە فەلوجە و باکوری سەڵاحەدین، لەگەڵ هەواڵی شکستی چەتەکانی 'دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام' (داعش)."
زانیارییەکان رێنماییشیان تێدایە بۆ هاوڵاتیان کە خۆیان بەدووربگرن لە بنکەکانی داعش لە شارەکەدا .