هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەند حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە زانیاری هەستیاریان تێدایە لەسەر ئەندامانی گروپەکە و پێکهاتەی سەربازی و کارگێڕیی، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە (17 کانونی دووەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوادا "هێزەکانمان چەند بنکەیەکی داعشیان گرتۆتەوە لە ئەندامانی روسی و تاجیکستانی، و سەنتەرێکی رێکخستنی پەیوەندیەکانی دۆزیوەتەوە کە چەندین ئامێر و سیستەمی پەیوەندیکردنی تێدایە لە رۆژهەڵاتی موسڵ."
راگەیەندراوەکە وتی: "هیوادارین کە وردبوونهوه لەم ئامێرانە یارمەتیدەر بێت بۆ دەستگیرکردنی چەندین سەرکردەی داعش و خستنەڕوی پلانەکانیان."
وتیشی: "لاپتۆپ و سیدی کە زانیاری گرنگی لەسەر ئەندامانی داعش تێدایە، و بەڵگەنامە و نامەکان بە عەرەبی و روسی کە پشگیری بیری کۆنەپەرستی دەکەن، لەو شوێنانەدا دۆزراونەوە."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کارگەیەکی دروستکردنی پەیکەری پلاستیکیش دۆزراوەتەوە کە داعش بەکاریهێناوە بۆ فێڵکردن لە هێزەکانی عێراق و فڕۆکە جەنگییەکان لە گەڕەکەکانی حەدبا و کەندی.