هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە شەڕ دژی داعش لە ئەنبار پێشڕەوی دەکەن

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەمە (27 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان 21 چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)یان کوشتووەو، هاوکات چەند پێگەیەکی گرنگی گروپەکەیان خاپورکردووە لە پارێزگای ئەنبار.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی "سوپا و پۆلیس و هێزە عەشایەرەکان بەرەبەیانی دووشەممە هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش لە نزیك خالیدیە لە رۆژهەڵاتی شاری رەمادی."

ناوبراو وتی لە وهێرشەدا، کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، 21 داعش کوژراون و 13 لە کوژراوەکان لە هێرشە ئاسمانیەکاندا بەرکەوتوون، وتیشی سێ پێگەی گرنگی داعش لە هەمان ناوچە لەناوبراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500