هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی خۆکوژیی داعش 5 سەرباز لە رەمادی دەکوژێت

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دووشەممە، 13 حوزەیران، لانی کەم پێنج ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی عێراقیان لە شاری رەمادی کوشت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل ئەلمەحەلاوی، وتی هێرشەکە کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی لە رەمادی بە چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن خۆکوژان و چەکدارانەوە لێدەخوڕدران کە تەقەیان لە سەربازەکان دەکرد.

مەحەلاوی وتی: "هێزەکانمان هەموو هێرشبەرەکانیان کوشت و هەموو ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانیان تێکشکاند، بەڵام ژمارەیەك کوژراو و برینداریشی لە ریزەکانی سوپادا لێکەوتەوە."

دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق کە نەیانویست ناویان ببرێت، وتیان پێنج سەرباز کوژران و 11 ی تریش لە هێرشەکەدا برینداربوون.

چەند مانگێك لەمەوبەر سوپای عێراق رەمادیی پایتەختی پارێزگای ئەنباری کۆنترۆڵکردەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500