هه‌واڵه‌كانی عێراق

چالاکوانێکی دژە-داعشی سوریی لە هێرشێکدا لە تورکیا بە سەختیی بریندار دەبێت

چەند چەکدارێك تەقەیان لە رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی بەناوبانگی سوریا کرد کە لە باشوری تورکیا دەژی و بە سەختی برینداریان کرد، وەك ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی دوشەممە (13 حوزەیران) رایگەیاند.

ئاژانسی دۆغانی تورکیی رایگەیاند درەنگانێکی یەکشەممە ئەحمەد عەبدولقادر، 33 ساڵ، لەلایەن دوو ماتۆڕوانەوە چەند فیشەکێکی پێوەنرا لەکاتێکدا لەنێو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا بوو لە شاری ئورفەی باشوری تورکیا.

ئەو لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاردا خرایە ژێر نەشتەرگەرییەوە.

عەبدولقادر یەکێك بوو لە گروپی میدیایی ناسراو بە (چاوێك لەسەر نیشتیمان) لە ئورفە و بەرهەڵستکارێکی سەرسەختی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بوو.

ئاژانسی هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش رایگەیاند "شەڕکەران"ی داعش تەقەکردنەکەی ئورفەیان ئەنجامداوە، بەبێ پێدانی وردەکاریی زیاتر.

لە راگەیەندراوێکدا گروپی (چاوێك لەسەر نیشتیمان) وتی عەبدولقادر لە "هەوڵێکی تیرۆرکردنی شکستخواردوو" رزگاری بووە کاتێ چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ تەقەیان لێکرددووە و هەڵاتوون.

راگەیەندراوەکە وتیشی، "ئێستا ئەو لە نەشتەرگەریی دەرچووە و دۆخی [تەندروستیی] جێگیرە."

لە تشرینی یەکەمی 2015 دا براکەی، بەناوی ئیبراهیم، کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چاوێك لەسەر نیشتیمان بوو، لەگەڵ پیاوێکی تردا بەناوی فارس حەمادی لە خانوویەکی ئورفەدا بە سەربڕدراوی دۆزرانەوە و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500