هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان بەرپەرچی چەند هێرشێکی خۆکوژیی داعش بۆ سەر حەدیسە دەدەنەوە

رۆژی دووشەممە (6 حوزەیران) هێزە عێراقیەکان دوو هێرشی خۆکوژیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە حەدیسەی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار پوچەڵکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار وتی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل ئەلمەحەلاویی بە مەوتینی وت هێزەکانی سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبیی هەوڵێکی دزەکردنیان لە خۆرئاوای حەدیسەوە شکست پێهێناوە و سێ چەکداریان کوشتووە کە پشتێنەی بۆمبییان بەستووە.

وتیشی، "هاوکات بەرپەرچی هێرشێکی تر لە باشورەوە دراوەتەوە و چەندین چەکدرایش کوژران و ئەوانیدی ناچارکراون کە هەڵبێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500