هێزەکانی عێراق حەوت چەکداری "دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت کاتێک ئەندامانی داعش هێرشیان کردەسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە باکوری بێجی ، وەك پۆلیسی عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین رۆژی دووشەممە (6 حوزەیران) وتی.
وتەبێژی پۆلیسی سەلاحەدین حەسەن ئەلمەجمەعی وتی: "لەبەرەبەیانی دووشەممەدا هێزە هاوبەشەکان بەرپرچی هێرشێکی داعشیان دایەوە کە پاڵاوگەیەکی نەوتی دەسکردیان لە باکوری بێجی کردبووە ئامانج."
وتی: "خۆکوژێك خۆی لەبەردەم دەروازەی پاڵاوگەکەدا تەقاندەوە و بەدوایدا چەکدارانی داعشیش هێرشێكیان بەرپاکرد کە بووەهۆی دروستبوونی پێکدادان بۆ ماوەی کاتژمێرێك پێش ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێتەوە."
بەوتەی مەجمەعی، حەوت چەکداری داعش و سەربازێکی عێراقی لەو هێرشە شکستخواردووەدا کوژران و دوو پۆلیسیش برینداربوون.