شوێنکەوتەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لەبەردەم كڵێسای نۆتهردامدا هێرشیکردە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس لە پاریس بە چەکوش، چوارشەممە (14 تشرینی یەکەم) سزای 28 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
فەرید ئیکەن، 43 ساڵ، هێرشی کردە سەر ئەو ئەفسەرانەی دەوریەیان هەبوو لەبەردەم كڵێساكهدا لە 6 حوزەیران 2017 و هاواریدەکرد "ئەمە بۆ سوریایە".
چەکوشەکەی وهشاند بۆ سەری یهكێكیان، بەڵام ئەفسەرەکە سهری دانهواند و تەنیا کەمێك بریندار بوو، ئهمجار تەقەی لێکرد و سنگی ئیکەری پێکا.
لە 2015وە فەرەنسا زنجیرەیەك هێرشی تووندڕەوانەی کراوەتە سەر کە 240 کەسیان تێدا کوژراوە، لەنێویاندا چەندین ئەندامی هێزە ئەمنیەکان.
ئیکەن، كه هاوڵاتییهكی جەزائیرییه و پێشتر رۆژنامەوان بووه و چەندین ساڵی لە سوید بەسەربردووه پێشئەوەی لە 2014 بچێتە فەرەنسا بۆ خوێندن، نکۆڵیی كرد لەوهی مەبەستی بووبێت ئەفسەرەکان بكوژێت.
بە دادگای وت ویستی کارێکی "تووندوتیژی سیمبۆڵی" ئەنجامبدات تا تۆڵەی بەشداریكردنی فەرەنسا بکاتەوە لە هێرشە ئاسمانیەکاندا دژی داعش لە شاری رەققەی سوریا و شاری موسڵی عێراق.
ئهو سزا 28 ساڵییه درێژترین سزا بوو كه لەلایەن داواکارانەوە داواكرابوو. هەروەها بۆ تەواوی ژیانی لە خاکی فەرەنسا دوورخرایهوه.