هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتێکی عێراقی ئاسانکاریدەکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان

عەلا حسێن لە بەغدا

ئاوارە عێراقیەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە مانگی ئەیلول لە کەمپی سەلامییەوە، لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و عێراقدا. [خاوەنی وێنە: حکومەتی عێراق]

ئاوارە عێراقیەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە مانگی ئەیلول لە کەمپی سەلامییەوە، لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و عێراقدا. [خاوەنی وێنە: حکومەتی عێراق]

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەستیانکردووە بە پرۆژەیەك بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان.

پرۆژەکە چارەسەری بەردەوام دەبەخشێتە ئاوارەکان بە بنیاتنانەوەی ماڵەکانیان یان قەرەبووکردنەوەی خەڵکەکە بە نیشتەجێبوونی جێگرەوە. ئەم پرۆژەیە لە کەمپەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا بۆ ئاوارەکان دەستیپێکرد.

بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرێتی لقەکانی وەزارەت، عەلی عەباس جەهانکیر بە دیارونای وت پرۆژەکە بەگوێرەی ئەو گریمانە بنەڕەتیەیە کە جەختدەکاتەوە لە بنیاتنانەوەی خانووەکان بۆ خەڵکە ئاوارەکە پێش گەڕانەوەیان.

وتی جۆری کۆمەك پشتدەبەستێت بە رادەی ئه‌و زیانه‌ی به‌ خانووەکان گه‌یشتووه‌.

حکومەتی عێراق ئاسانکاریی کردووە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان لە 10 ئەیلول لە کەمپی سەلامییەوە. [خاوەنی وێنە: حکومەتی عێراق]

حکومەتی عێراق ئاسانکاریی کردووە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان لە 10 ئەیلول لە کەمپی سەلامییەوە. [خاوەنی وێنە: حکومەتی عێراق]

وتیشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ سەرەتا بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی فەلوجەی پارێزگای ئەنبار جێبەجێکرا، کە 94 خێزانیان تائێستا گەڕاونەتەوە.

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ لەئێستادا لە نەینەوا جێبەجێدەکرێت، کە 120 خێزان لە کەمپی سەلامیەوە لە 10 ئەیلول گەڕانەوە.

جەهانکیر وتی نزیکەی 1,300 خانوو تائێستا لە پرۆژەکەدا جێیانکراوەتەوە و وتیشی ئاوارەکان دوای ماوەیەك خانووەکانیان بۆ بنیاتنراوەتەوە یان كۆمه‌كی داراییان دراوەتێ بۆ بنیاتنانەوەی.

بەڕێوبەری یەکەی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی له‌ رێکخراوی کۆچ، سایۆبهان سیمۆجۆکی بە دیارونای وت پرۆژە نوێکە مەبەستی تەنیا گەڕانەوەی ئاوارەکان نییە بۆ ماڵەکانیان. وتی بەڵکو مەبەستێتی دڵنیایی بدات کە دەمێننەوە و لە ناوچەکانیان نیشتەجێدەبن.

سیمۆجۆکی وتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپی سەلامییەوە بەشێك بوو لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەیەکی بەردەوام بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌كانی خەڵكە ئاوارەکە. ئامانجەکە یارمەتیدانی گەڕانەوە و تێکەڵکردنەوەیانە بە کۆمەڵگەکانیان، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەك ئاوی خواردنەوە.

وتیشی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و ئاشتیانە ئەنجامدراوە، بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ حکومەتی خۆجێی و بە پاراستنی کەرامەتی خەڵكە ئاوارەکە.

وریایی له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەڕێوبەری نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران له‌ پارێزگای نەینەوا، خالید عەبدولکەریم بە دیارونای وت پلانەکان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە لە کەمپی سەلامییەوە رەچاوی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)ی کردووه‌.

وتی تیمەکانی وەزارەتی کؤچ و کۆچبەران و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رەچاوی خۆبەدورگرتنی کۆمەڵایەتییان کردووه‌ بە کەمکردنەوەی ژمارەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ ماڵەکانیان لە هەر پاسێکدا و ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا 36 خێزان لە 10 ئەیلول گەڕانەوە.

لە سەردانێکدا بۆ کەمپی قادیا لە پارێزگای دهۆك لە باکوری عێراق، مانگی ئەیلول، سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی جەختی لەسەر پابەندیی حکومەتەکەی کردەوە بە گێڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان.

میدیای عێراقی قسەیەکی کازمییان گواستەوە کە دەڵێت حکومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوە و دابینکردنی سەقامگیری بۆ خێزانەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌