هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

بێجیی له‌ سەڵاحەدین دەستدەکاتەوە بە بونیادنانەوەی پاش داعش

خالید تائی

چەند بلدۆزەرێک داروپەردوو لادەبەن لە شەقامێکی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، 16 ئاب. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامیەتی بێجی]

چەند بلدۆزەرێک داروپەردوو لادەبەن لە شەقامێکی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، 16 ئاب. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامیەتی بێجی]

شاری بێجی لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین دووچاری سەختی بۆتەوە لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە وێرانبووەوەکەیدا نزیکەی پێنجساڵ دوای شەڕی وەدەرنانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

بەمدواییانە، بەڕێوبەرێی ناوخۆیی دەستیکردۆتەوە بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی بونیادنانەوە بە یارمەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

قائیمقامی قەزای بێجی، سەعد خەزعه‌ل قەیسی وتی زۆربەی ناوەند و بینا خزمەتگوزارییەکانی شارەکە لە شەڕەکەدا زیانیانبەرکەوتووە.

وتی هەرچەندە پەرلەمانی عێراق دوای ساڵێک لە وەدەرنانی داعش بێجیی وەک ناوچەیەکی کارەساتبار ناساند، "پرۆسەکانی بونیادنانەوە بەهێواشی بەرەوپێشچوون بەهۆی گەورەیی وێرانبوونەکەوه‌، کە بە له‌سەدا 90 دەخەمڵێنرێت".

خوێندنگەی ئه‌ریجی کچان نۆژەنکرایەوە دوای وەدەرنانی داعش. [خاوەنی وێنە: هاوکاری دارایی بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی تیرۆریزم زیانی پێگەیاندوون]

خوێندنگەی ئه‌ریجی کچان نۆژەنکرایەوە دوای وەدەرنانی داعش. [خاوەنی وێنە: هاوکاری دارایی بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی تیرۆریزم زیانی پێگەیاندوون]

وتیشی: "ئەمڕۆ چاومان لەوەیە هەوڵەکانی بونیادنانەوەی شارەکەمان بەرەوپێشەوە ببەین، کە لەسەر دەستی تیرۆریستان دووچاری کارەساتێکی راستەقینە بووە."

دەستپێکردنەوەی کارەکانی بونیادنانەوە

قەیسی وتی: "دەستمانکردۆتەوە بە کارکردن لەسەر پڕۆژەکان بۆ چاککردنەوەی وێستگه‌كان و تۆڕه‌كانی ئاوی خواردنەوە لە تەواوی شارەکەدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی گه‌شه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان."

وتیشی: "هیوادارین بەمنزیکانە دەستبکەینەوە بە پڕۆژەی دروستکردنەوەی تۆڕەکانی ئاوه‌ڕۆ، کە ساڵێک دوای ئەوەی دەستپێکرا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا [کۆڤید-19]وە وەستێنرا" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە شکستهێنان لە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیەدا بەربەست دەخاتە بەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

هەروەها، هەڵمەتێکی بەرفراوان دەستیپێکردووە بۆ لابردنی داروپەردووی شەقامەکان و کردنەوەی زیاتری رێگەكانی شارەکە.

قەیسی وتی دەیان خوێندنگە تازەکراونەتەوە و 10 خوێندنگەی دیکە لە نۆژەنکردنەوەدان لەلایەن هاوکاری دارایی بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی تیرۆریزم زیانی پێگەیاندوون، لەگەڵ یارمەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

وتی بەڕێوبەرێتی شارەکە دەیەوێت بونیادنانەوەی کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی گشتیی بێجی تەواوبکات، هەروەها دابینکردنی پارچەزەوییەک بۆ نەخۆشخانەیەکی نوێی 100 قەرەوێڵەیی.

وتیشی زیادبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێویستن بێجی كه‌ "دووەم گەورەترین قەزایە لە سەڵاحەدین، لە دوای سامەرا".

لەگەڵ ئەو هەوڵانە، تیمە تەکنیکییه‌كان بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی بێجی و ئه‌و وێستگه‌ کارەبایه‌ی به‌ وزه‌ی گه‌رمی كارده‌كات.

ئەمنیەتێكی باشتربوو

قەیسی وتی دۆخی ئه‌منیی سەقامگیری شارەکە وایکردووە دانیشتوانه‌ ئاوارەكه‌ بگەڕێنەوە ناوچەکانیان سەرباری کەمیی خزمەتگوزارییەکان و ئەو وێرانکارییەی ماڵ و موڵکەکانیان دووچاری هاتوون.

وتی لە چەند ساڵی رابردوودا، نزیکەی له‌سەدا 70 دانیشتوانی ئاوارە گەڕانەوە بۆ شارەکە، کە دانیشتوانەکەی بە زیاتر لە 200,000 مەزەنەدەکرا لە پێش داگیرکارییەکەی داعشدا لە ناوەڕاستی 2014.

وتیشی لە لانیکەم 4,000 ماڵ کە لە کاتی شەڕەکەدا وێرانکران و سووتێنران، نزیکەی 700یان نۆژەنکراونەتەوە بە یارمەتیی دانیشتوانی ناوخۆ و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان .

قەیسی داوای پشتیوانیکردنی پلانەکانی بەڕێوبەرێتییه‌ ناوخۆییه‌كه‌ کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ژیانی دانیشتوانی شارەکە هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500