نرخی هەموو كاڵاكان له بازاڕهكانی ئهو ناوچانهی لهژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریادان بەرزبۆتەوە، تەنانەت لەکاتێکدا رژێم باس لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان دەکات، ئابوریناسێک وتی.
ئابوریناسی سوری، مەحمود مستەفا بە دیارونای وت بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان دوای ئەوەی دێت کە لیرەی سوری داڕوخانێکی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکەدا.
وتی بەهای دۆلار گەیشتۆتە 1,800 لیرەی سوری و چاوەڕواندەکرێت بگاتە 2,000 لیرەی سوری.
وتیشی ئەمە بۆته هۆی زیادکردنی نرخی كاڵاكان لە بازاڕە بازرگانییەکاندا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم، بەتایبەتی نرخی خۆراک و سەوزە و میوە.
وتی بەرزبوونەوەی نرخەکان ماوەیەک پێش ئێستا دەستیپێکرد و لە دەستپێکی مانگی رەمەزاندا گەیشتە لوتکە و بەشێک لە سەوزە و میوەکان بە چوارهێندەی نرخی پێشوویان دەفرۆشران.
مستەفا وتی ئەو كاڵایانهی داواکارییەکی زۆریان لەسەرە، وەک گۆشت و چەند پەلەوەرێکی دیاریکراو نرخەکانیان بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر بەرزبۆتەوە.
وتی لەجیاتی چارەسەرکردنی کێشەکە، "وەزارەتی دارایی و بازرگانی سوریا تەنیا چەند ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەدرودهخاتهوه."
وتیشی وەزارەتەکە رایدەگەیەنێت کە دەورییەی چاودێریکردن ئەنجامدەدات بۆ کۆنتڕۆڵكردنی نرخەکان، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە روونادات.
ههروهها وتی کورتهێنانێکی زۆری چەندین كاڵادا هەیە، وەک نان، بەهۆی کەمیی ئاردهوه و بۆته هۆی قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم نانەواخانەکاندا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم.
مستەفا وتی یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێه (کۆڤید-19) لە سوریا، بەڵام چەندین هۆکاری تریش هەن.
وتیشی هۆکارەکان ئەو قەیرانە ئابوریانەش لهخۆدهگرن کە رژێمی سوریا دووچاری دەبێتەوە، وەک دهردهكهوێت لە ململانێی دهسهڵات بەهۆی کەمیی پارەوە لەنێو بازنهی حوكمداراندا.
وتی ههروهها لهو هۆكارانه بریتین لە بێتوانایی ناوەندەکانی رژێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکان و هەروەها هەژمونی ئەو بازرگانانەی دڵسۆزی رژێمن.
مستەفا وتی یەکێکی تر لە هۆکارە سهرهكییهكان ئهوهیه كه ئەفسەرەکانی رژێم و میلیشیاکانی سەر بە رژێم داوای بەشێک له دهستكهوتهكان دهكهن لە ههندێك له بازاڕەکاندا، بە سهپاندنی سەرانە بهسهر بازرگانە ناوخۆییەکاندا.