دوو موشەك لە ناوچەی سەوزی پایتەختی عێراقیان دا کە ئاستی ئاسایشی بەرزە لە بەیانی پێنجشەممە (26 ئازار)، چەند کاتژمێرێك پێشئەوەی ئهو هێزانهی لهلایهن ئەمریکاوه پێشهوایی دهكرێن بکشێنەوە لە دووەمین بنکەی ئەو وڵاتە.
نزیکەی 7,500 سەرباز لە عێراقن وەك بەشێك لە هاوپەیمانی نێودهوڵهتی پێشەنگیکراو لهلایهن ئەمریکاوه بۆ یارمەتیدانی سوپای ناوخۆ لە شەڕی دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، بەڵام ژمارەیان لەم مانگەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووهوە.
هاوپەیمانێتیەکە بەشێوەیەکی کاتی هەندێك لە راهێنەران دەگەڕێنێتەوە وڵاتی خۆیان وەك هەنگاوێکی بەرپێگرانە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەموو بنکەکانی دیکەی عێراقیش جێدەهێڵێت.
ئهو بنكانه و باڵیۆزخانەکان، بەتایبەتی ئهركی ئەمریکا، لە کۆتایی تشرینی یەکەمەوە بە زیاد لە دوو دەرزەن هێرشی موشەکی کراونەتە ئامانج.
هێزه ئهمنییهكانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند كه پێنجشەممە، پێش خۆرهەڵاتن، دوو موشەك هاوژێرانە مەیدانێکی بەتاڵ نزیك بە بنکە ئەمنیەکانی عێراق لە ناوچەی سەوز، کە بیناکانی حکومەت و باڵێۆزخانە بیانییەکانی لێیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت وادیاربوو ئامانجی مەبەست باڵێۆزخانەی ئەمریکا بووبێت، کە كۆمهڵه بینایهكی بەرفراوانە و چەند سەد مەترێك لە باشوری رۆخی روباری دیجلەیە.
هەر کەمێك دواتر دەنگی ئەمبولانس دەبیسترا لە ناوچەی سەوز.
هیچ راپۆرتێك لەبارەی قوربانییەوە نەبوو، بەڵام هێرشی دیکە پێشتر کوشندە بوون.
هاوپەیمانان دەکشێنەوە
پێشتر لەم مانگەدا، دوو ئهندامی سوپای ئەمریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژران لە هێرشێکی موشەکی بۆسەر بنکەی ئاسمانی تاجی لە باکور، کە دوو رۆژ دواتریش لێیدرایەوە.
ئەو 5,200 سەربازە ئەمریکییەی بە بنکەکانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە زۆرینەی هێزەکانی هاوپەیمانان پێکدەهێنن کە كۆمهكی بەدواکەوتنی شانە نوستوەکانی داعش دهكهن لە تەواوی وڵاتەکەدا.
لە کۆتایی 2017 عێراق شکستی داعشی راگەیاند و لەئێستادا هاوپەیمانان ئەو پلانانە جێبهجێدهكهن کە ساڵی رابردوو دانران بۆ كۆكردنهوه و پتهوكردنی ئامادهیی هێزەکانیان لە سهرناسهری وڵاتهكهدا.
نزیکەی 300 سەربازی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی بنکەی قائیمیان له خۆرئاوای وڵات بهجێهێشت لە ناوەندی ئازاردا و بەتەواوی رادەستی هێزەکانی عێراقیان کرد.
پێنجشەممە، هێزی زیاتر دەبوو بنکەی ئاسمانی گەیارە لە باکور جێبهێڵن، کە لهوێ هێزەکانی هاوپەیمانان به پێشهوایی ئهمریکا لە 2017 یارمەتی عێراقیان دا پلان دابنێت بۆ شەڕکردن دژی داعش لە موسڵ.
لە چەند هەفتەی داهاتوودا، بنکە فراوانەکەی کەرکوکیش جێدەهێڵن.
لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین موشەك هاوژێراون بۆ گەیارە و کەرکوك، كه له یهكێك له هێرشهكاندا لە کۆتایی کانونی یەکەم بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا کە لە کەرکوك دامهزرابوو.
ئەمریکا کەتائیب حیزبوڵای بەم هێرشانە تۆمەتبارکرد، کە میلیشیایەکی سەر بە ئێرانە و لەنێو تۆڕی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبیدایە.
حەشدی شهعبی بەشێوەیەکی فەرمی ئاوێتەی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی عێراق کراوە، بەڵام هەندێك لە گروپە تووندڕەوەکانی هێشتا سەربەخۆیانە رەفتاردەکەن.
'هەمان کاراکتەرەکان'
بەڵام هێرشەکانی ئەم مانگە لەلایەن گروپێکەوە لە ئەستۆ گیران کە پێشتر نەناسراوە و خۆی بە عوسبەت سوارین (كۆمكاری شۆڕشگێران) دەناسێنێت.
لە چەند ڤیدیۆیەکی سەر ئینتەرنێت کە مۆسیقایان خراوەتەسەر، پیاوانی رووپۆشکراو چەکیان پێیە و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی "قوربانیانی" هێزەکانی عێراق دەدەن لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکادا.
بەڵام هاوپەیمانی نێودهوڵهتی لهوباوهڕهدایه گروپەکە کۆکراوەی چەند میلیشیایەکی دژە ئەمریکای ناسراوتر بێت.
بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانان بە رۆژنامەوانانی وت: "هەمان کاراکتەرە کۆنەکانن و خۆیان بەشێوەیەکی کەمێك جیاواز رێکخستووە."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکات جێگۆڕكێ به هێزە راهێنەرەکانی دهكات کە ماوەیەکە مهشق بە هێزەکانی عێراق دەکەن.
راهێنەران یەك لە سێی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن.
سەربازانی بەریتانی، فەرەنسی، ئوسترالی و چیکی کە راهێنانیان بە هاوشانە عێراقیەکانیان دەکرد بەشێوەیەکی کاتی نێردراونەتەوه وڵاتانی خۆیان چونکە بەغدا کردەکانی راهێنانی راوەستاندووە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
بەگوێرەی حکومەتی عێراق، لانیکەم 29 عێراقی بەو پەتایه مردوون كه كار له هەناسەدان دهكات و نزیکەی 350 حاڵەتی دیکەش پشتڕاستکراونەتەوە.
بەڵام ترسی ئەوە هەیە ژمارەکە زۆر بەرزتر بێت، چونکە تەنیا 2,000 لە دانیشتوانە 40 ملیۆنیەکەی عێراق پشکنینیان بۆ کراوە.
هەڵکشان لە حاڵەتەکاندا دەکرێت سیستمی تەندروستی خەوشداری وڵاتەکە پەکبخات، کە بەهۆی چەندین ساڵ لە شەڕ و وەبەرهێنانی لاوازهوه لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە وێرانبووە.